عیراقی

مستەفا کازمی لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ  پارێزگاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ولێر و دهۆك کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی "ئه‌مڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 لە به‌غدا شاندی ره‌سمیی  پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌)، به‌شداریمانكرد له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ به‌شداریی هه‌مو پارێزگاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە  "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌ سه‌ر پێشنیازی پارێزگاره‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی پێداویستیی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی عیراق و دابینكردنی زه‌مینه‌ و ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش و یه‌كسان بۆ كاندیده‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ره‌وه‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، دابینكردنی بودجه‌ و پێداویستیی هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و مافی پارێزگاكانی هه‌رێمی كردستان له‌ بوجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتییان، داواكاریی و پێشنیازی خۆمانمان خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وزاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئۆفیسی كۆمسیۆن له‌ پارێزگاكاندا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بڕیاری پێویست بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دران".

س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان