عیراقی

بەهۆی كڕینی كارتی دەنگدان كۆمسیۆن كاندیدێك دووردەخاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی كڕینی كارتی دەنگدان كۆمسیۆن كاندیدێك دووردەخاتەوە
مەودا میدیا-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا راستاندنی کاندیدێک هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی ئەوەی کە تۆمەتبارکراوە بە کڕینی کارتی دەنگدان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئەیلولی 2021 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا راستاندنی لەسەر كاندید (ئەشواق فەهد عەبود غریری) رەتبكاتەوە و ئەو دەنگانەی لە رۆژی دەنگداندا بەدەستیدەهێنێت هەڵبوەشێنێتەوە، بڕیارەكەی كۆمسیۆن دەكرێت لە بەردەم دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن تانەی لێبدرێت لەماوەی سێ رۆژی پاش بڵاوبوونەوەی.

لەو بارەیەوە وتەبێژی راگەیاندنی كۆمسیۆنئاماژەی بۆ ئەوەکرد "بڕیارەكە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیۆنەوە دەرچووە و بەهۆی بوونی داوایەكی یاساییە لەدژی بەهۆی كڕینی كارتی دەنگدانی دەنگدەران".

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان