عیراقی

دەرگای دامەزراندن دەکرێتەوە و هەواڵێکی خۆشیش بە فەرمانبەران دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرگای دامەزراندن دەکرێتەوە و هەواڵێکی خۆشیش بە فەرمانبەران دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت حکومەتی عێراق لە بودجەی داهاتوودا دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە عێراق توشی گرفتی دارایی بووەوە.

ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  رایگەیاندووە "حکومەتی عیراق لە بودجەی داهاتوودا دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە، هەروەها لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە عێراق توشی گرفتی دارایی بووەوە، بەرزەمووچە و سەرەمووچەی فەرمانبەرانیش راگیرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهۆی نەمانی کورتهێنان لە بودجە و گەڕانەوەی داهاتێکی زۆر بۆ حکومەت وەزارەتەکان دەتوانن سەرەمووچە و بەرزەمووچەش دەستپێبکەنەوە، هەروەها بەپێی یاسا هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست پێنج ساڵ خزمەتی گرێبەستی تەواوکرد دەکرێتە فەرمانبەری هەمیشەیی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان