عیراقی

ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی یەکساڵدا هاوردەی عیراق و هەرێم کراوە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی یەکساڵدا هاوردەی عیراق و هەرێم کراوە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، لە ساڵی 2020ەوە تا ئێستا زیاتر لە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل هاوردەکراوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئه‌یلولی 2021 دەزگای ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد، تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 حەوت ملیۆن و 26 هەزار و 106 ئۆتۆمبێل هاوردەی عیراق کراوە بەهەرێمی کوردستانیشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی ژمارەی هەمیشەیییان بەستووە 59.7٪ بووە بەهەرێمی کوردستانیشەوە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی کاتییان بەستووە گەیشتووەتە 5٪0.

باسی لەوەشکرد، بەراورد بە ساڵی 2019 ژمارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە، چونکە لەو ساڵەدا شەش ملیۆن و 888 هەزار و 201 ئۆتۆمبێل هاوردەکراوە و بەمەش 2٪ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان