عیراقی

مەرجی نوێ بۆ گەشتکردن دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرجی نوێ بۆ گەشتکردن دیاریکرا
مەودا میدیا-

دەسەڵاتدارێتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراق مەرجی نوێی بۆ گەشتکردن دیاریکرد و رایدەگەیەنێت هیچ کەسێک بەبێ بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسین بۆی نییە گەشت بکات.

ئەمڕۆ هەینی 1ی تشرینی یەکەمی 2021 دەسەڵاتدارێتی فڕۆکەوانی عیراق رایگەیاند "بە پشتبەستن بە بڕیارەکان و رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران، گەشتیاران و سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ناوخۆی وڵات ئاگاداردەکاتەوە، سەرجەم گەشتیاران کە لە فڕۆکەخانەکانی عیراقەوە گەشت دەکەن دەبێت بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پێ بێت".

دەسەڵاتدارێتی فڕۆکەوانی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان