عیراقی

سبەینێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا-

جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت سبەینێ پێنجشەممە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران لە 31ی ئاداری 2021 وەک ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە دەنگی لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی خۆی لە 7ی تشرینی یەکەمی 2021 دابوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەبەر ئەوە پێویست بە سازکردنی دانیشتن ناکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، سبەینێ پێجشەممە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان