عیراقی

کۆمسیۆن لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق روونکردنەوە دەدات لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان و رایدەگەیەنێت كۆمسیۆن پلانی جێگرەوەى هەیە و ئامێری دیکەی هەیە بۆ جێگرتنەوەی هەر ئامیرێك كە لە کاردەکەوێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق رایگەیان "كۆمسیۆن تیمى تەكنیكی هەیە لە كارمەندە تەكنیكییەكان كە لەلایەن كۆمسیۆن و وەزارەتی زانست و تەكنەلۆجیا و وەزارەتی پەیوەنییەكانەوە ڕاهێنانیان پێكراوە و لە هەموو ناوچەكانی عیراق بۆ مەبەستی چاككردنەوەی ئەو كێشە تەكنیكییانە بڵاوبوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ 100 كارمەندی تەكنیكی لە نوسینگەی نیشتمانی و ئەوانیش پەیوەندییان لەگەڵ هەموو وێستگەكانی دەنگداندا هەیە بۆ چارەسەری هەر كێشەیەك كە رووبەڕووی كارمەندان دە بێتەوە لە ئامێرەكانی دەنگدان، هەروەها كۆمسیۆن پلانی جێگرەوەى هەیە و ئامێری دیکەی هەیە بۆ جێگرتنەوەی هەر ئامیرێك كە لە کاردەکەوێت".

جێگای ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی هەریمی کوردستان و عیراق دەستیپێکرد و هاوڵاتییان روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان