عیراقی

موقتەدا سەدر پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی پرۆسەی دەنگدانی گشتییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و هیوا دەخوازێت کاتەکانی ئێوارە بەشداریکردنی هاوڵاتییانی لە پرۆسەی دەنگدان کارا تربێت و رێژەکەی زیاتر بێت.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند "پرۆسەی دەنگدان لەکاتەکانی بەیانی بەشێوەیەکی باش و ئاشتەوایی بەڕێوەچوو، هیوادارم بۆ کاتەکانی ئێوارەش بەهەمان شێوەبێت".

رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا هیوای خواست، کاتەکانی ئێوارە بەشداریکردنی هاوڵاتییانی لە پرۆسەی دەنگدان کارا تربێت و رێژەکەی زیاتر بێت.

جێگای ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی هەریمی کوردستان و عیراق دەستیپێکرد و هاوڵاتییان روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد، بەڵام رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان زۆر کەمە لە پرۆسەی دەنگدان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان