عیراقی

کۆمسیۆن لەبارەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست زانیاری دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن لەبارەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست زانیاری دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند تائێستا کۆمسیۆن پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ 14 ھەزار و 621 وێستگە ئەنجامداوە.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند " دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەشێک لەلایەنەکان تانەیان لە ئەنجامە بەراییەکان دا، هەروەها لەسەر بنەمای پەسەندکردنی ژمارەیەک لە تانەکان، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ژمارەیەک وێستگە ئەنجامدراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا کۆمسیۆن پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ 14 ھەزار و 621 وێستگە ئەنجامداوە و ساختەکاری لە پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست رووی نەداوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان