عیراقی

دۆسیەی تانەکانی هەڵبژاردن کۆتایی پێدەهێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆسیەی تانەکانی هەڵبژاردن کۆتایی پێدەهێنرێت
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت ژماردن و جیاكردنەوەی وێستگەكانی كەركوك و سێ پارێزگای دیكە کۆتایی هاتووە، ئاماژە بەوەشدەکات کۆتایی بە دۆسیەی تانەکان دەهێنرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "دوێنێ شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021 ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی ئەو وێستگانەی بەڵگەیان لەبارەوە پێشکەشکراون لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەی پاڵێوراوەکانی كەركوك و زیقار و سەڵاحەدین و نەینەوا كۆتایی هات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021 دەبێتە کۆتا رۆژی دۆسیەی تانەکان، پێداچوونەوە دەكرێت بەو بەڵگانەی لە چێوەی پاشکۆی تانەکانی پاڵێوراوانی پارێزگای بەسرە پێشكەشكراوە، بۆئەوەی دۆسیەی تانەکانیان بەتەواوی یەکلابکرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان