عیراقی

عیراق ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران دەکات
مەودا میدیا-

باڵیۆزخانەی عیراق لە روسیا رایگەیاند، گەشتی ئاسمانی بۆ ئەو کۆچبەرانە تەرخانکراوە کە خوازیارن بەگەڕێنەوە بۆ وڵات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021 بالیۆزخانەی عیراق لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، هەر کۆچبەرێک خوازیارە بە خواستی خۆی لە بیلاروسیاوە بگەڕێتەوە عیراق دەتوانێت لە رێگەی ئەپی واتسئەپی کونسوڵگەرییەوە بە ژمارە "79652673377+" ناوی خۆی تۆمار بکات، ئەوا گەشتی ئاسمانییان بۆ ئامادە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەشتوانن لە رێگەی ئەم ئیمێڵەی کونسوڵخانەوە "[email protected]" ناوی خۆیان تۆماربکەن بە مەبەستی رێکخستنی گەشتی ئاسمانی لە بیلاروسیاوە بۆ عیراق.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە مانگێکە هاوڵاتییان لە رێگەی بیلاڕوسیاوە بەرە و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆچدەکەن و لە ئێستادا ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە سنورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و لیتوانیا وپۆڵەندا دۆخێکی سەخت دەگوزەرێنن.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان