عیراقی

کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراک دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراک دیاریکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتى بازرگانیى عیراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی دهاتوودا بەشى سێیەمى بەشە خۆراک دابەشدەکرێت، هەروەها بەشێکی نوێی ئاردیش دابەشدەکرێت.
  
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021 لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند "بەشى سێیەمى بەشە خۆراک لەدوو رۆژى داهاتوودا دابەشدەکرێت دواى تەواوبوونى ئامادەکارییە لۆجیستییەکانى رادەستکردنى خۆراکەکان".  
  
باسی لەوەشکرد "وەزارەت پلان و بەرنامەى هەیە بەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتەکانى دارایی و نەوت بۆ زیادکردنى پارەى تەرخانکراو بۆ بەشە خۆراک و زیادکردنى خۆراکى دیکە لەداهاتوودا".  
  
ئەوە لە کاتێکدایە ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق حوزەیرانى2021 بڕیاریدا گۆڕانکاریی لەبەشە خۆراکدا بکات و مادەکان بۆ حەوت خۆراک بەرزبکاتەوە و تا ئێستاش دووجار دابەشکراوە. 

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان