عیراقی

دامەزراندن بۆ ئەم توێژە دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دامەزراندن بۆ ئەم توێژە دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەمەبەستی دامەزراندنییان ئەو خوێندکارە یەکەمانەی داواکارییان لە دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەروازە سنوورییەکان و ئەنجومەنی دەوڵەت پێشکەش کردبوو چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت.

ویسام لھێبی، وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدڕاڵی ئاماژەی بەوەکرد "ئەو خوێندکارانەی بڕوانامەی بەکالریۆسیان ھەیە و یەکەم بوون و بەمەبەستی دامەزراندنییان داواکارییان لە دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەروازە سنوورییەکان و ئەنجومەنی دەوڵەت پێشکەش کردبوو لە رێکەوتی 13 و 14ی 12ی 2021 چاوپێکەوتنییان لەگەڵ دەکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "چاوپێکەوتنەکە لە ئۆفیسی سەرەکی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدڕاڵی لە ناوچەی عەلاوی بەرانبەر وێستگەی جیھانی بۆ ھێڵی ئاسنین بەڕێوەدەچێت".

باسی لەوەشکردووە، داوا لەو کەسانە دەکات داواکارییان پێشکەش کردووە بەردەوام ئاگاداری ئیمەیڵەکانیان بن بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەیان لە کات و شوێنی چاوپێکەوتنەکانییان.

ر. ب


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان