عیراقی

پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا-

دادگای فیدراڵیی عیراق بۆ جارێكی دیكە پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بۆ رۆژی 16ی کانونی دووەمی 2022 دواخست.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2021 دادگای فیدڕاڵیی عیراق کۆبووەوە لەبارەی پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە کۆبوونەوەکەدا دووبارە بڕیار درا بە دواخستنی دانیشتنەکە بۆ  رۆژی 16ی کانونی دووەمی 2022.

ئەمە لە كاتێكدایە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021وە هەڵبژاردن كراوە هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەند نەكراوە بەهۆی ناكۆكی لایەنەكانی ناو ماڵی شیعەوە، هەروەها ئەمڕۆش شیعەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی خۆپێشاندانیان ئەنجام دا و ناڕەزایەتییان نیشاندا داوایانکرد دادگا بڕیار بدات و ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبوەشێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان