عیراقی

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە هێرشێکی مووشەکی دەپارێزرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە هێرشێکی مووشەکی دەپارێزرێت
مەودا میدیا-

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، هەوڵێکیان شکستپێهێناوە کە تێیدا میلیشیاکان دەیانویست هێرشی مووشەکی بکەنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا.

لە راگەیەندراوێکدا ئەحمەد سەلیم، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاماژەی بەوەکرد "میلیشیاکان پلانییان داناوە، لە دووەم ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، هێرشێکی مووشەکی بکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ رێگریکردنیش لە هەر هەوڵێکی لەمشێوەیە، هێزێکی ئەمنی زۆر لە بەغدا بڵاوکراونەتەوە".

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسى سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عیراق، لە سێی کانوونی دووەمی 2020 لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمەریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان