عیراقی

لەسەر یاری بلیارد شەش کەس بە چەقۆ بریندارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر یاری بلیارد شەش کەس بە چەقۆ بریندارکرا
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە خورماتوو رایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس بە چەقۆ برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خورماتوو بە مەودا میدیای راگەیاند، شەڕی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر ئەوەبووە شەوی پێشووتر گەنجەکانیان بەهۆی یاریه بلیاردەوە بووەتە شەڕ و دەمەقاڵێیان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دوو بنەماڵەکە بەهۆی ئەو رووداوەوە بووەتە شەڕیان و شەش کەس بە چەقۆ برینداربوون.

باسی لەوەشکرد، لەئێستادا بریندارەکان لەژێر چاودێری تەندروستیدان و پاش وەرگرتنی چارەسەر لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر دەکرێن.

دووزخورماتوو شارۆچکەیەکە دەکەوێتە باشووری ھەرێمی کوردستان و دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عیراق کە لەنێوان سنووری ھەرێم و حکومەتی عیراقدایە، ئەم شارۆچکەیە تاوەکو ساڵی 1976 سەر بە پارێزگای کەرکوک بوو و لە ئێستادا سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان