عیراقی

دەستگیرکردنی هەشت تیرۆریست راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی هەشت تیرۆریست راگەیەندرا
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەستگیرکردنی هەشت تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی داعشی راگەیاند لە پارێزگاکانی بەغدا و دیالە و کەرکوک.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی کانونی دووەمی 2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "لەمیانەی ئۆپەراسۆنێکدا ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە شاری بەغدا چوار تیرۆریستیان دەستگیرکرد".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە دوو ئۆپەراسیۆندا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکوک و تیرۆریستێکی دیکەیان لە پارێزگای دیالە دەستگیرکردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان