عیراقی

هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویکردەوە، بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەین بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کرایەسەر.

لە راگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنیی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "هێرشەکە لە کاتژمێر 6:10 خولەکی بەرەبەیاندا لەڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێبکەوێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئاگر لە ناو بنکەی بەلەد کەوتووەتەوە و زیانە مادییەکان تائێستا نەزانراون.

بنکەی ئاسمانی بەلەد هێزەکانی ئەمەريکا و هاوپەيمانانی تێدان، 64 کیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دورە، ئەو بنكەیە پێشتر ناوی بنكەی ئاسمانی بەكربووە، لە ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی رابردوو لەلایەن رژیمی پێشوی عیراقەوە دروستكراوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan