عیراقی

سێ مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی زێلکان کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی زێلکان کرا
مەودا میدیا-

جارێکی دیکە بە سێ مووشەک بنکەی سەربازیی زێلکانی سوپای تورکیا لەناحیەی باشیکی سەربە پارێزگای موسڵ کارەیە ئامانج. 

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، بنکەی سەربازیی زێلکانی تورکیا لە پارێزگای موسڵ بە سێ مووشەک کراوەتە ئامانج، دوو لە مووشەکەکان کەوتوونەتەخوارەوە و سێیەمیان بەرلەوەی بکەوێتەخوارەوە تەقیوەتەوە.

ئەوەش هاتووە، مووشەکەکان لە دەشتی نەینەواوە ئاراستەی بنکەکە کراون و هیچ بریندارێکیش لە هێزەکانی تورکیای ناو بنکەکە نەبووە.

بنکەی زێلکان لەلایەن سوپای تورکیاوە بە بیانوی هێرش کردن بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناوبەناو  هێرش دەکاتە سەر ناچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش حکومەتی عیراقی نیگەرانکردووە و بەپێشێلکردنی سەروەریی خاکی عیراق ناویدەبات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان