عیراقی

بەهۆی فرۆشتنی کارتی ڤاکسینەوە 12 کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی فرۆشتنی کارتی ڤاکسینەوە 12 کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق دەستگیرکردنی 12 کەسی راگەیاند بە تۆمەتی مامەڵەکردنی بە کارتی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە پارێزگای دیالە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانونی دووەمی 2022 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند "مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی دواى به‌دواداچونیان توانیویانه‌، له‌ پارێزگای دیاله‌ 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن به‌ تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی به‌كارهێنانی ڤاكسین به‌و هاوڵاتییانه‌ی كه‌ خۆیان ڤاكسین نه‌كردووه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێشتر هاوڵاتییان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان له‌و كاره‌ ئاگاداركردبووه‌وه‌ و دواى بڕیارى دادوه‌ر پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و 12 تۆمه‌تباره‌ ئه‌نجامدراون كه‌ پێنجیان فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بوون، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و رێککاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان