عیراقی

موقتەدا سەدر داوا لە حکومەت دەکات سوپا ئامادەبکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر داوا لە حکومەت دەکات سوپا ئامادەبکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی رەوتی سەدر داوا لە حکومەت دەکات توانای سوپای عیراق بەھێزتر بکەن و سەرایا سەلامیش ئامادەکاری بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر مەترسییەکی چاوەڕوانکراو.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "زۆرێک لە لایەنەکان مەترسی گەڕانەوەی تیرۆریستان گەورە دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تائیفیەت لە وڵاتەکەدا".

دەشڵێت "پێویستە ھێزەکانی سەرایا سەلام لەپاڵ ھێزە ئەمنییەکانی دیکەدا لە ئامادەباشیدابن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر مەترسییەکی چاوەڕوانکراو، داواشی لە حکومەت کرد توانای سوپای عیراق پتەوتر بکەن، چونکە بەرپرسیارێتی گەل و وڵاتیان لە ئەستۆدایە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت ھەواڵ و دەنگۆی مەترسییەکانی تیرۆر کاریگەری لەسەر حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دروست بکات و بە دووری نەزانیوە کە بەشێک لەو ھەواڵانە پاساوێک بن بۆ گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر. 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان