عیراقی

وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق دیاریکرا
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانەی وادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاند بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی کانونی دووەمی 2022 سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی یاسای و رێوشوێنەکانی پەیوەست بە خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی کۆماری عیراق کۆبووەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژی دووشەممە رێکەوتی 31ی کانونی دووەمی 2022 دوای تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان و بەپشتبەستن بە یاساکانی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ژمارە 8ی ساڵی 2021، لیستی ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنرێت کە خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 7ی شوباتی 2022 وادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبێت تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان