عیراقی

دەستگیرکردنی چوار تیرۆریست راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی چوار تیرۆریست راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هەوڵگری عیراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند کە بەشداریان لە چەندین تاوانی دژ بە هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی هەوڵگری عیراق رایگەیاند "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌سه‌ر بوونی چوار تیرۆریست له‌ گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر داواكرا بوون، ده‌ستبه‌جێ تیمێكی هاوبه‌ش و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له‌ ره‌بیعه‌ پێكهێندرا بە مەبەستی دەستگیرکردنیان".

ئاماژە بەوەشکراوە "هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر گونده‌كان و گه‌ڕان و پشكنینی وردیان ده‌ستپێكرد، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا توانیان هه‌ر چوار تیرۆرسته‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان