عیراقی

تاوانبارێکی مەترسیدار دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاوانبارێکی مەترسیدار دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

دەزگای دژە تیرۆری عیراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی گروپی تیرۆریستی داعشی راگەیاند.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە کە لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاندووە، ھێزەکانی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر توانیوویانە سەرکردەیەکی گروپی تیرۆریستی داعش بە ناوی (ئەبو ئیسلام) دەستگیر بکەن کە بە ناسنامەی ساختەوە لە نێوان پارێزگاکاندا ھاتوچۆی کردووە.

پێشتریش چەندین ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش لە ناو سەنتەری شارەکان دەسگیرکراون کە ناسنامەی ساختەیان پێبووە و بەهۆیەوە لە هەندێک لە بازگەکان دەربازیانبووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan