عیراقی
عیراق: ژنە ئۆکرانییەکان وەردەگرین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند ئەو ژن و منداڵانە وەردەگرن کە هاوسەرەکانیان عێراقین و روو لە عێراق دەکەن.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە میدیای حکومیی عیراقی راگەیاندووە "وەزارەتی دەرەوە مۆڵەتی هاتنە ناو عیراق بەو ژنە ئۆکرانیانە و منداڵەکانیان دەدات کە هاوسەرەکانیان عیراقین بۆ ئەوەی بێنە عێراق".
سەحاف رونیشیکردووەتەوە "وەزارەتەکەمان ژمارەیەک داواکاریی لە عیراقییەکانی وڵاتی ئۆکرانیا پێگەیشتووە بۆ جێهێشتنی ئەو وڵاتە کە تائێستا ژمارەی داواکارییەکان 76 داواکارین".
ب.م
بیروڕا

