عیراقی

دوو رۆژ پشوو لەسەرتاسەری عیراق راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو رۆژ پشوو لەسەرتاسەری عیراق راگەیەندرا
مەودا میدیا-

سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرتاسەری عیراقدا.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق کە تێیدا هاتووە، مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریداوه‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رۆژانی 20 و 21ی ئاداری 2022 به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و ده‌زگاكانی سه‌رتاسه‌ری عیراق بكرێته‌ پشووی فه‌رمی.

 جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشتر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه‌، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20ی ئاداری 2020 تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 24ی ئادار له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمی ده‌بێت.

ساڵانە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند رۆژێک پشووی فەرمی رادەگەیەنێت، ئەمڕۆش سەرۆک وەزیرای عیراق بەبۆنەی ئەو یادەوە دوو رۆژ پشووی لە سەرتاسەری عیراق راگەیاند.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan