کوردستانی
لە چەمچەماڵ لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کەسێک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لە چەمچەماڵ کەسێک کوژرا، بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵیش دەڵێت "کێشەکە هی 15 ساڵ بەر لەئێستایە ئەمڕۆ دووبارە سەری هەڵداوەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە".
بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لە چەمچەماڵ کەسێک کوژرا، بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵیش دەڵێت "کێشەکە هی 15 ساڵ بەر لەئێستایە ئەمڕۆ دووبارە سەری هەڵداوەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە".
لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند "بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا و ھۆکاری رووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی 15ساڵ بەر لەئێستای نێوان بکوژ و کوژراوەکە".
هۆکاری رووداوەکەی روونکردەوە و رایگەیاند "چەند ساڵێک پێش ئێستاش برایەکی ئەو کەسەی ئەمڕۆ کوژراوە، لە مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەی شۆڕش کەسێکی بەناوی (ھـ. غ.) کوشتووە، ئەمڕۆش برایەکی بکوژی پێشوو سەردانی چەمچەماڵی کردووە و لەلایەن کەسوکاری بکوژی پێشووەوە بینراوە و لەنێوانیاندا گرژی دروستبووە".
باسی لەوەشکرد "بەھۆی ئەو گرژیەی دروستبووە کەسێک بەسەختی بریندار بوو پاش گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە".
ر. ئ.
بیروڕا



