عیراقی

پشووی فەرمی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی عیراقەوە بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە بکاتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی عیراق.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق  بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە 31ی تەمووزی 2022 لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی عیراق جگە لە دەزگا ئەمنییەکان پشووی فەرمی بێت".

ئاماژەی بەوەشداوە "کە پێویستە دەوام لە دامودەزگا تەندروستییەکان و خزمەتگوزارییەکان پەنجا بە پەنجا بێت، واتە 50%ی فەرمانبەران دەوام بکەن".

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووی سبەینێوە وتی "سبەینێ لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوام ئاساییە و پشوو نییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان