عیراقی

داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی عیراق دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش داواکارییەکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە.

بورهان مەعموری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە کە بەپێی مادەی 64ی دەستووری عیراق داوای هەڵوەشاندنەوە ئەم خولەی پەرلەمان دەکات لە کۆبوونەوەیەکدا بە دەنگی یەک لەسە سێی ئەندامانی پەرلەمان.

وەک لە نووسراوەکەی ئەو پەرلەمانتارە هاتووە، ئەم خولەی پەرلەمانی عیراق پاندییە دەستوورییەکانی جێبەجێ نەکردووە و نەیتوانیوە سەرۆک کۆماری عیراق هەڵبژێرێت.

نزیکەی 10 مانگ دەبێت پەرلەمانی عیراق دەستبەکاربووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانییەوە نە سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت و نە حکومەت پێکبهێنێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان