عیراقی

لەبارەی دادگەکانەوە ئەم بڕیارە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دادگەکانەوە ئەم بڕیارە درا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، بڕیاریدا سبەینێ چوارشەمە کاری ئاسایی دادگەکان دەستپێبکاتەوە.

لە راگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عیراق، رایگەیاند "دوای کشانەوەی خۆپیشاندەران لەبەردەم بارەگای سەرەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەغدا، بڕیاریاندا سبەینێ رۆژی چوارشەممە دەست بەکاری ئاسایی خۆیان بکەنەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە "ئەو بڕیارە سەرجەم دادگەکانی عیراق دەگرێتەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر چوونە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی دادوەری و لە بەرانبەردا ئەنجومەنەکە سەرجەم کاری دادگەکانی لە عیراق هەڵپەسارد.

ن. ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان