عیراقی

بڕیاری زیندانیکردن بۆ سێ بەرپرس دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری زیندانیکردن بۆ سێ بەرپرس دەرچوو
مەودا میدیا-

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەی دەستپاكیی عیراق ئاشکرایکرد دادگە بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەکان، پشکنەری گشتی لە وەزارەتەكە و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان و بەدواداچوونی هەمان وەزارەت دەرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئابی 2022 فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەی دەستپاكیی عیراق رایگەیاند "دادگەی تاوانەكانی ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵ  به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆیان، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەکان، پشکنەری گشتی لە وەزارەتەكە و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان و بەدواداچوونی هەمان وەزارەت دەرکرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو بڕیارە بەپێی بڕگەكانی مادەی 340 لە یاسای سزادان دەرچووە، بەھۆی درێژكردنەوەی وادەی جێبەجێكردنی پرۆژەی بە مۆدێرنكردنی دیزاینی بنەڕەتیی شاری نەجەف بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار بەدەر لە یاسا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان