کوردستانی

وتەبێژی یەکێتی: بۆ دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن راوێژ بە لایەنەکان نەکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وتەبێژی یەکێتی: بۆ دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن راوێژ بە لایەنەکان نەکراوە

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "بە ھەموو شێوەیەک ئامادەن بۆ ئه‌نجامدانى ھەڵبژاردنی پەرلەمان و ھەموو ئەو سیناریۆیانەش رەتدەکەینەوە جارێکی تر باس لە دواخستنی ھەڵبژاردن دەکەن".

سەعدی ئەحمەد پیرە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگه‌یاند "بۆ ئه‌نجامدانى ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ھەموو شێوەیەک ئامادەن، وه‌  ھیوادارن لە کاتی بانگەشە لایەنەکان زمانی زبر بەکارنەھێنن و ھەموو ئەو سیناریۆیانە رەتدەکەینەوە جارێکی تر باس لە دواخستنی ھەڵبژاردن دەکەن".

وتیشی "بۆ دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن راوێژ بە لایەنەکان نەکراوە و لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوو لایەن ھەبووە ئاوارە و پەنابەرەکانی بۆ دەنگدان بەکارھێناوە بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە تۆماری دەنگدەران لە مردوو و ئەو کەسانە پاکدەکرێتەوە کە رەگەزنامەی عیراقیان نییە و رێگەنادرێت ئاوارەکان لە ھەرێم بە دۆکیۆمێنتی ساختە دەنگبدەن".

وتەبێژه‌كه‌ی یەکێتی، روونیشیكرده‌وه‌ "لەسەر داواکاری یەکێتی سنووری ھەڵبژاردن کرا بە چوار بازنە، بەردەوامیشبوون لە ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی پێنج کورسی کۆتاکان و سەرکەوتوو بوون".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan