ئابووری
برنجى ئه‌مه‌ریكى گه‌یشت و دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڵاویكرده‌وه، دەیان هەزار تەن لە برنجى ئه‌مه‌ریكى گه‌یشتووه‌ته به‌نده‌ره‌كانى عیراق به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى له به‌شه‌خۆراكى مانگانه.
لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک له عیراق رایگەیاند "تیمی پشکنینی تاقیگەیی لە بەندەری ئوم قەسر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی جۆری دەستیان بە وەرگرتنی نموونەی بارەکە کردووە، بۆ ئەوەی پشکنینی فیزیکی بکرێت و پاشان بنێردرێن بۆ تاقیگەی ناوەندی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کیمیایی و بایۆلۆژی، بە مەبەستی دڵنیابوون لە گونجاوییان لەگەڵ پێوەرە ستانداردەکان و شیاوبوونیان بۆ بەکارهێنانی مرۆیی".
وتيشى "پرۆسەی دابەشکردنی برنجەکە بەپێی پلانێکی کۆمپانیاکەیان بەڕێوەدەچێت، بە جۆرێک کە گەیشتنی مادەکە بە هاوڵاتییان لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراکدا بە شێوەیەکی ئاسان و بێ هیچ دواکەوتنێک مسۆگەر بکات".
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ر به‌شه‌خۆراكێك له به‌غداوه به ده‌ستمان بگات، دواى پشكنین، ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دابه‌شى سه‌ر هاوڵاتییان بكرێت، ئه‌و به‌شه‌خۆراكه‌ى ئێستا دابه‌شده‌كرێت سه‌به‌ته‌ى حه‌وته به داتاى مانگى تشرینى یه‌كه‌م".
ع
بیروڕا


