ئابووری
مه‌رزه‌كانى نێوان هه‌رێم، توركیا و ئێران داناخرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى گشتیی له عیراق و هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كارى سنوره‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتى ئێران و توركیا نابێت.
سبه‌ینێ سێشه‌ممه، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام سنوره‌كانى نێوان هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا داناخرێن و كراوه‌ده‌بن و كارى بازرگانیی و هاورده‌كردن به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات، هاتوچۆى هاوڵاتییانیش له هه‌رێمه‌وه به‌ئاراسته‌ى ئه‌و دوو وڵاته به‌رده‌وامى ده‌بێت و هیچ گرفتێك بۆ هاوڵاتییانیش دروستنابێت.
شایه‌نى باسه هه‌رێمى كوردستان له 13 سنورى فه‌رمى و نافه‌رمى، له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا كارى بازرگانیی و هاورده‌كردن ئه‌نجامده‌دات.
ع
بیروڕا


