کوردستانی

كاتى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ ته‌واوى دیاریده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ ته‌واوى دیاریده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، بڕیاره‌ له‌ 25ی ئەیلوول، واته‌ى دوو سبه‌ى، بانگەشەی هەڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ى پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات.

هاوكات، ئەحمەد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگه‌یاندنى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش ئاشكرایكردووه‌ "وردبینی لە لیستی کاندیدان تەواو بووە و لەم دوو رۆژەدا ئەنجومەنی کۆمیسیاران کۆ دەبێتەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیستی کۆتایی کاندیدان پەسەند دەکرێت و كاتى دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنیش دیاریدەکرێت".

بڕیاره‌ له‌ رۆژى 20-10-2024، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان