کوردستانی

پارێزگاره‌كه‌ى سلێمانى داوایه‌كى گرنگ له‌ سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاره‌كه‌ى سلێمانى داوایه‌كى گرنگ له‌ سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كات

مەودا میدیا-

پارێزگارى سلێمانى داوا لە نێچیرڤان بارزانی ده‌کات، ئابڵوقەی تورکیا لە سەر فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تیى شاره‌كه‌، هەڵبگیرێت.

ئەمڕۆ 24ی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی "لەگەڵ سەرۆکی هەرێم لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری گفتوگۆ کراو وا بڕیارە سبەینێ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات، هەروەها داوامان کرد هەوڵ بدرێت ئابڵوقە لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵبگیرێت".

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی لەگەڵ بەرپرسان و لایه‌نه‌كان بەردەوامی دەبێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان