کوردستانی
پرۆژه‌یه‌كى گرنگ و ستراتیژ بۆ ئه‌م شاره‌ى هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ڵه‌بجه به بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دینار واژۆكرا و وه‌ك وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاماژه‌ى پێده‌دات، ماسته‌ر پلانه‌كه رێگاكانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ڵه‌بجه روون ده‌كاته‌وه".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوێكیدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى پێداوه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خشه‌دانانی هه‌ڵه‌بجه، گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ڵه‌بجه به بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دینار واژۆكرا، كه ماسته‌ر پلانی هه‌ڵه‌بجه رێگاكانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ڵه‌بجه روون ده‌كاته‌وه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا روونیكرده‌وه "له رۆژی 30ی ئایاری 2024ه‌وه ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پڕۆژه‌كه وه‌رگیراوه، له‌وكاته‌وه تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان به ئاماده‌كاری و سۆراخكردنی كۆمپانیایه‌ك كرد".
وتیشى "پاش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر دوو كۆمپانیا ده‌ستنیشانكرا بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ".
پ ح ع
بیروڕا


