کوردستانی
پارتی و بەرەی گەل یەکدەگرن بۆ گیانی یەکێتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی حزبی کڵپەی نشتیمانی کوردستان، ئاشكرای دهكات "پارتی لە هەندێک جێگا کە دەنگدەری کەمی هەیە بە لایانگرانی راگەیاندووە “دەنگبدەن بە کاندیدەکانی بەرهی گەل“".
کارۆخ سەید رزگار، سەرۆکی حزبی کڵپەی نشتیمانی کوردستان، پهیامێك دهداته مووچهخۆران و دهڵێت "تۆی فەرمانبەر کە مووچەکەت چەندین ساڵە پارتی و کلکەکانی دەیخۆن بەناوی ئابووری سەربەخۆى دەوڵەتی کوردی، ئەرکی تۆیە پشتیوانی له یەکێتی بکەیت لەبەر ئەوەی هەر یەکێتی بوو مووچەی تۆی لە بەغداد دەستەبەرکرد".
كارۆخ، بۆ بۆ مهودا میدیا وتیشى "هەر بۆ زانیاریی هەموولایەک مەلەفی مووچە نە بەکۆمپانیای نەوەی نوێ و نە بەهیچ رێکخراو و گرووپێک نەدەچووە سەر بەغداد بەبێ رەزامەندی یەکێتی، بۆیە ئێستا ئەرکی تۆی مووچەخۆرە لەم دەنگدانە دەنگبدەن بە یەکێتی بۆ ئەوەی بەردەوامبێت لە خزمەتکردنی هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دەستەبەر کردنی دیمووکراسی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان".
پ ح ع
بیروڕا


