کوردستانی
له باره‌ى سووته‌مه‌نییه‌وه هه‌نگاوى ئه‌رێنى نراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى وته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، ھاوردەکردنی بەنزین لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە کۆتایی دێت و ده‌شڵێت "لە ساڵی 2028، عیراق لە بەرھەمھێنانی غازدا دەگاتە ئاستی خۆبژێوی".
وه‌ك له راگەیەندراوێکی نووسینگەی محه‌مه‌د شیاع سودانیدا، هاتووه "لە نیویۆرک لەگەڵ ژوری بازرگانی ئەمه‌ریکا و چەند وەبەرھێن و نوێنەرێکی کۆمپانیایەکی ئەمه‌ریکا سه‌رۆک وەزیرانی عیراق کۆبووەتەوە و رایگه‌یاندووه، لە ساڵی 2028دا عیراق لە بەرھەمھێنانی غازدا دەگاتە ئاستی خۆبژێوی".
ئه‌وه‌ش هاتووه "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی، گرێبەستێک ئیمزا کراوە بۆ بەرھەمھێنانی 600 ملیۆن پێ سێجا غاز لە کێڵگەکانی باشووری عیراق".
روونیشیكراوه‌ته‌وه "لە سەرەتای ساڵی داھاتوەوە و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆژەیەکی پاڵاوتنی سووتەمەنی، ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە رادەگرن و سیاسەتی حکومەت بەو ئاڕاستەیە دەڕوات کە وەبەرھێنان لە کێڵگە نەوتی و غازییەکاندا بکرێت و سوودی لێوەربگیرێت".
پ ح ع
بیروڕا


