کوردستانی
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، و یاوه‌رانى ده‌ڕوانن و داواش دەکات، به دانایى و دانبه‌خۆداگرتن، رڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن".
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانى ئیسرائیل و به ئامانجگرتنى حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا، ئه‌میندارى گشتیی حیزبوڵڵاى لوبنانى، ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ى ئه‌یلوولى 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیه‌ندراوەکە:
به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌میندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى و یاوه‌رانى ده‌ڕوانین. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین.
ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەوامیى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌بێ جیاوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ین به دانایى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان
2024/9/29
پ ح ع
بیروڕا


