کوردستانی
خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا، زەمالەی خوێندنی (ماستەر و دكتۆرا) بۆ خوێندنی ساڵی 2025 رادەگەیەنێت و داواش لەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەكات كە مەرجەكانی تێدایە، داواكاری پێشكەش بكات.
بهپێى راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، كه فەرمانبەران و مامۆستایانی ئاگاداركردووەتەوە دامەزراوەی (The Academic of Korean Studies) لە وڵاتی كۆریای باشوور، زەمالەی خوێندنی (ماستەر و دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی 2025 رادەگەیەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهى زانستى راشیگهیاندووه "هەركەسێك ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە وڵاتی كۆریای باشوور هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواكاری لە رێگەی ئەم لینكە پێشكەش بە سەرچاوەی زەمالەكە بكات".
مەرج و داواكارییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا:
• پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
• پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لەدامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، دەبێت بەلایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی كەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
• پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٦٥%)كەمتر نەبێت بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر و (٧٠%) كەمتر نەبێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دكتۆرا.
• ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.
• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت) بۆ دكتۆرا دەبێت (ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بوار بێت).
• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەكان.
• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن دامەزراوەی سەرەوە پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
• پێشكەشكردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەكی زەمالەكە دەبێت.
تێبینی:
- هەركەسێك ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تكایە بۆ هەر پرسیارێك یاخود زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
پ ح ع
بیروڕا


