کوردستانی
خێرایی با لاواز دهبێت و به لاوازى دهمێنێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەزایهكى بواری کەشناسی رایدهگهیهنێت "خێرایی ئەم بایە لە ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی مانگەوە بەرەو لاوازی دەچێت و بۆ سبەی 30ی ئەیلوول، خێرایی با لە هەندێک شوێن بەلاوازی دەمێنێت، لە هەندێک ناوچەش بەرەو کۆتایی دەچێت".
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مهودا میدیا رایگهیاند "چەند رۆژێکە خێرایی بای باکوور و بای باکووری رۆژهەڵات، کاریگەری خستووهتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بهڵام خێرایی ئەم بایە لە ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی مانگەوە بەرەو لاوازی دەچێت و بۆ سبەی 30ی ئەیلوول، خێرایی با لە هەندێک شوێن بەلاوازی دەمێنێت، لە هەندێک ناوچەش بەرەو کۆتایی دەچێت".
وتیشى "دواتر بۆ نزیک ئێوارەی 1ی مانگى تشرینى یهكهم، رۆژی سێشەممە بە درێژایی شەو بۆ 2ی ههمان مانگ، رۆژی چوارشەممە، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور، بە رەنگ سەوز بە سەر تورکیا و وڵاتانی تر لەگەڵ چینێکی تری بارستەهەوا ساردەکە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هاوکات لەگەڵ هاتن و هەڵکشانی شێیەکی زۆر لە دەریای سوورە و کەنداوی عەرەبی تێکەڵی بارستە هەوا ساردەکە دەبێت، ئهوهش دەبێتە هۆى دروستبوونی چڕبوونەوەی هەورەکان و دەگۆڕێت بۆ هەوری پڕ، دواتر لەگەڵ هەورە برووسکە و باران بارین، کاریگەری خۆی دروست دەکات لە سەر بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەبڕی جیاواز باران دەبارێت".
ئاماژهى بهوهشكرد "لە هەندێک شوێن بارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکە دهبێت و زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێک شوێن روو دهدات، لە ناوچەى تر هەور و ئەگەری باران دهبێت، هاوکات کاریگەری زیاتر لەم شەپۆلە، لەسەر شار و ناوچە جیاجیاکان بەم شێوەیە دەبێت: شاری سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی، شاری هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکانی، لەگەڵ شاری کەرکوک و دەوروبەری و ناوچەکانی گەرمیان، هەروەها ناوچەکانی بەشێکی ناوچە سنورییەکانی هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات".
روونیشیكردهوه "خێرایی بای بارشت پێش بارین زیاد دەکات، و رێژەی ئەم بارانەش دیاری نەکراوە، وه کاریگەری ئەم شەپۆلە هەر لە رۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت، و هەندێک کات ر ێژە و ملیمی بارانى ناوچەیهك بۆ ناوچەیەکی تر گۆڕانکاریی بەسەردا دێت".
پ ح ع
بیروڕا


