کوردستانی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: ده‌سه‌ڵاتى گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌ن ده‌ڕوخێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له وتارى خۆى له ئاهه‌نگى سه‌رخستنى لیستى 129ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێتى هى هه‌مووانه و نه‌یاره‌كانى یه‌كێتى شۆك ده‌كه‌ین.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتى "به‌پشتیوانى خواى گه‌وره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه و گه‌نده‌ڵه ده‌ڕوخێنن".
وتیشى "یه‌كێتى هى هه‌مووانه جگه له خاكفرۆشه‌كان، چه‌ندین ساڵه یه‌كێتى كێشه‌ى زۆرى هه‌بوو، مام جه‌لال نه‌خۆش كه‌وت و كۆچیدوایی كرد، هێرۆ خان نه‌خۆش كه‌وت، حزبه‌كه كێشه‌ى زۆرى هه‌بوو، به‌ڵام به پشتیوانى خوا و پشتیوانى ئێوه هیچ كات ئاوا یه‌ك ده‌نگ و به‌تواناو به‌هێزنه‌بووه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێستا نه‌یاره‌كانى یه‌كێتى تووشى ڤایرۆسى ناوخۆیی بووه، شه‌ڕى ئامۆزاكانى هه‌یه، شه‌ڕى ئامۆزاكان به "شه‌ق" چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، نه‌یاره‌كانى یه‌كێتى له به‌غدا لاواز بوون".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و یاسایه‌ى هه‌ڵبژاردن زۆر سه‌قه‌تبوو، گۆڕیمان، به ناچارى رێگاى به‌غدامان گرت و له دادگا سكاڵامان كرد، زۆرمان داوا له پارتى كرد بۆ رێككه‌وتن، به‌ڵام پارتى ئاماده‌نه‌بوو، به هۆكارى ئه‌وه‌ى پارتى پێى وابوو یه‌كێتى لاوازه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا یه‌كێتى زۆر له‌وان به‌هێزتر و به‌توانا و شه‌فافتره، نیشانى هه‌مووانى ده‌ده‌ین یه‌كێتى كێیه".
پارتى ئێستا واى لێ هاتووه له هه‌ڵبژاردن هه‌ڵدێت، ئێستاش بۆى بكرێت رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردن دواى ده‌خه‌ن، ئه‌و پارتییه‌ى له هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌ترسا، ئێستا تووشى شڵه‌ژان بووه، هه‌موو رێكارێمان گرته‌به‌رو یاسایه‌كى زۆر باشمان چه‌سپاند بۆ گۆڕانكاریی، به‌و یاسایه‌وه وڵات ده‌گۆڕین".
بیروڕا


