کوردستانی
ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژى زانكۆلاینه، كاته‌كه‌ى درێژ ده‌كرێته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژى کاراکردنی زانکۆلاینه بۆ دەرچووانی پۆلى 12ی ئامادەیی و وته‌بێژى وەزارەتی خوێندنی باڵاش ده‌ڵێت "تاوه‌كو ئه‌م خوله‌كه هیچ بڕیارێك نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ى كاته‌كه‌ى".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ى ئه‌یلوولى 2024، پاش 10 رۆژ لە كاراكردنى زانكۆلاین بۆ ده‌رچووانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی بۆ داواکاریی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، کاتەکەى کۆتایی دێت.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "لە رۆژى 21ی ئەم مانگه‌وه سیستمى زانكۆلاین کارا كراوه و بڕیارە تاوەکو کاتژمێر 12:00ی ئەمشەویش کارا بێت".
سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ى كاته‌كه‌شى، وتى "تاوه‌كو ئه‌م خولەکە هیچ بڕیارێك نییه كه درێژ ده‌كرێته‌وه یاخوود نا".
راشیگه‌یاند "له پاش كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆوه ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویست ده‌كات بڕیار بده‌ن به درێژكردنه‌وه‌ى كاتى زانكۆلاین یان نا".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ساڵ هه‌بووه به‌هۆى پێویست بوون، كاتى زانكۆلاین درێژكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كاته‌كه‌ى درێژ ده‌كرێته‌وه یان نا.
پ ح ع
بیروڕا


