کوردستانی

رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى: ره‌نگه‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى: ره‌نگه‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌دوور نازانرێت له‌ رۆژانی داهاتودا پریشكی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگاته‌ عیراق و كاریگه‌ری دروستبكات و ببێته‌ مایه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان بە ده‌نگی ئه‌مریكای رایگه‌یاند "تا ئێستا ئاراسته‌ی كاره‌كانی كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی به ‌عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و عیراقیش په‌یوه‌ندی به‌و كێشه‌ گه‌وره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی 11 مانگه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌".

وتیشى "ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ كه‌وا ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ به‌فراوان ببێت و عیراق و سووریا و لوبنانیش بگڕێته‌وه‌".

باسى له‌وه‌ش كرد "ئه‌و ئاڵۆزییه‌ ئه‌وكاته‌ی عیراق ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ كه‌شێكی ناسالم و ناسازگاردا هه‌ڵبژاردن ناكرێت و دوا ده‌كه‌وێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان