کوردستانی

شه‌قامێكى تر داده‌خرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌قامێكى تر داده‌خرێت

مه‌ودا میدیا-

شارەوانیی سلێمانی له‌ داخستنى شه‌قامێكى ترى شاره‌كه‌ هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە رایده‌گه‌یه‌نێت "سبەینێ بە یەکگەیشتنی شەقامی ”سۆران و بۆتان” لە گەڕەکی کارێزەوشک و ئاشتی دادەخرێت".

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "سبەینێ پێنجشەممە 3-10-2024، لە کاتژمێر 6:00ی سەر لە بەیانی بە یەکگەیشتنی شەقامی ”سۆران و بۆتان” لە گەڕەکی کارێزەوشک و ئاشتی دادەخرێت بەشێوەیەکی کاتیی".

له‌ باره‌ى هۆكارى داخستنى شه‌قامه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه‌ "بە مەبەستی تەواو کردنی کۆتا بەشی شەقامی سۆرانه‌ و داوا لە هاوڵاتییان دەکه‌ن رێگاکانی چواردەوری بەکاربهێنن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان