کوردستانی

مامۆستایه‌كى زانكۆ: مه‌سرور بوێريى دیبه‌تى نییه‌ و ترسنۆكه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایه‌كى زانكۆ: مه‌سرور بوێريى دیبه‌تى نییه‌ و ترسنۆكه‌

مه‌ودا میدیا-

مامۆستایه‌كى زانکۆ رایگەیاند، کەسێکی سیاسی ئەگەر ئامادەنەبێت دیبەیت بکات و بچێتە سەر مێزی دیبەیت رەنگە لە کۆمەڵێک شت بترسێت.

د.هەژار شێخ محەمەد مامۆستاى زانکۆ رایگه‌یاند " خەڵکی مافی ئەوەی هەیە بە روونی و ئاشکرایی سیاسەتی لایەنەکان و سەرکردەکان ببینێت، رەنگە ئەو کەسەی ئامادەی دیبەیت نییە، لە هەڵەی زمانەوانی بترسێت".

باسی لەوەشکرد "دەکرێت کەسەکە لە هەڵەی شکان و پرسیارێک بترسێت کە رووبەڕووی بکرێتەوە کە خۆی بۆ ئامادەنەکردبێت، کە ئەوەش نەگونجاوە بۆ کەسایەتیی سیاسی".

وتیشى "هەر سیاسەتمەدارێک لە هەڵەکردن بترسێت، ناتوانێت خزمەتی کۆمەڵگا بکات، زۆر شت هەیە کە شاراواتەوە لە خەڵکی، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لەوە دەترسن ئەو شتانە ئاشکرا ببن، سیاسییەک ئەگەر جورئەتی رووبەڕووبوونەوەی دیبەیتی نەبێت ئیتر بۆ سیاسەت دەکات".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان