کوردستانی

پشکنین و وردبینی بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشکنین و وردبینی بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراقه‌وه‌ بەشێوەیەکی مەیدانی پشکنین و وردبینی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئه‌نجام ده‌درێت و وه‌ك ده‌سته‌كه‌ ده‌ڵێت "ئەو کارە بۆ جێبەجێکردنی داواکاری پرۆگرامی نیشتمانییە، بە مەبەستی چاودێریی کوالێتی ئاسایشی فڕۆکەوانی".

لە راگەیەندراوێكدا ده‌سته‌ی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق رایگه‌یاندووه‌ "بە بڕیاری بەنگین رێکانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و سەرۆکی ده‌سته‌ی فڕۆکەوانی مەدەنی عیراق به‌وه‌كاله‌ت، ئاسایشی فڕۆکەوانیی مەدەنی بەردەوامە لە گەڕانە مەیدانییەکانی بۆ پشکنین و وردبینی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عیراق لە نێویاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەو کارە پاڵپشتە بە رێنماییەکانی رێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی lCAO، ئەو کارەش بۆ جێبەجێکردنی داواکاری پرۆگرامی نشتیمانییە، بە مەبەستی چاودێریی کوالێتی ئاسایشی فڕۆکەوانی".

ده‌سته‌كه‌، روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە 2023ه‌وە لە ژێرباری رێکارەکانی وردبینی رێکخراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانیی مەدەنییە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان