کوردستانی

بڕیارێك له‌ باره‌ى سه‌رجه‌م دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێك له‌ باره‌ى سه‌رجه‌م دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان درا
مه‌ودا میدیا-

لیژنەى باڵاى ئەمنیی هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان بڕیاریداوه‌ له‌ رۆژانى ده‌نگداندا سه‌رجه‌م دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان به‌ رووى هاتوچۆكاراندا كراوه‌ بێت. 

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ وەزارەتى ناوخۆى حكومه‌تى هەرێمى کوردستانه‌وه‌ ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، لیژنەى باڵاى ئەمنیی هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان بڕیاری داوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان له‌ رۆژانى دەنگدانى تایبەت و دەنگدانى گشتی، بەرووى هاتوچۆكاراندا کراوە بن و هاتوچۆكردن ئاسایی بێت".

ئه‌م بڕیاره‌ هاتوچۆكردنى نێوان پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى عیراقیش ده‌گرێته‌وه‌ و هیچ گرفتێك بۆ هاتوچۆى هاوڵاتییان له‌و رۆژانه‌دا دروست نابێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان