کوردستانی

ده‌نگده‌ران له‌ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌نگده‌ران له‌ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ له‌كارخستنى سیمکارتی دەنگدان، مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان هۆشدارى ده‌داته‌ ده‌نگده‌ران و رایده‌گه‌یه‌نێت "سبەینێ ھەندێ کەسی راسپێردراو، وەک یارمەتیدان خۆیان لە دەنگدەران نزیک دەکەنەوە و شوختێک لە سیمکارتی دەنگدانەکەیان دەدەن و بەمەش کارتەکەیان لەکاردەکەوێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ى یه‌كێتى راشیگه‌یاندووه‌ "دەنگدەران تکایە ئاگاداربن تەنیا لە ژوورەوەی بنکەی دەنگدان کارمەندی کۆمیسیۆن کە باجی رەسمی پێ بێت بۆی ھەیە کارتەکەت لێوەربگرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لەخاوەنی کارتەکە".

دەقی راگەیەنراوەکە: 

ئاگاداریەکی زۆر گرنگ بۆ دەنگدەرانی تایبەت.

سبەی لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان، ھەندێ کەسی راسپێردراو وەک یارمەتیدان و کارئاسانی خۆیان لە دەنگدەران نزیک دەکەنەوە و بەمەبەستی سەیرکردن شوختێک لە سیمکارتی دەنگدانەکەیان دەدەن و بەمەش کارتەکەیان لەکاردەکەوێت و ناتوانن دەنگ بدەن.

دەنگدەران تکایە ئاگاداربن تەنیا لە ژوورەوەی بنکەی دەنگدان کارمەندی کۆمیسیۆن کە باجی رەسمی پێ بێت بۆی ھەیە کارتەکەت لێوەربگرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لەخاوەنی کارتەکە، کەسی تر بۆی نیە داوای کارتەکەت لێ بکات، بەتایبەت لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
راگەیاندنی مەڵبەندی ٣ ی ھەولێر

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان